ئەنجومەنى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان كۆبووه‌وه‌

14.09.2021
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ سێشەممە 14ی ئه‌یلولی 2021  لە دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە سەرۆکایەتی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئامادەبونی بریکاری وەزارەت و راوێژکاران و بەرێوەبەری گشتی دیوان و بەرێوەبەرانی گشتی بەرێوەبەرایەتییە گشتیەکان کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لە دیوانى وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کارەکانی لیژنە لاوەکیەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و دوایین ئاماری چاکسازی لە دۆسییەی شەهیدان و دەرئەنجامی گواستنەوەی دۆسیەی شەهیدانی هێزەکانی( پێشمەرگە) بۆ سەر وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کێشەی زەوى و یەکەی نیشەجێبوونی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و گفتۆگۆکردن لەسەر لیژنەکانی سکاڵا، پاش جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بۆ (شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی، تاقانەکانی جینۆساید) و نەهێشتنی سوودمەندبوون لەجارێک زیاتر لە بودجەی گشتی و کێشەی بایۆمەتری و شەهیدان و وارسەکانیان و کێشەو گرفتەکانی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی و گرفتی تۆماری نوێی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی و تاقانەکانی جینۆساید و دەرئەنجامی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی مۆنومێنتی چەمچەماڵ و چاککردنی گۆڕستانی مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ و دروستکردنی (١٧٠) گۆڕ و لێدانی بیرێکی ئاو.
لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری كاروبای شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان جەختى کردەوە لەسەر خزمەتکردنى زیاترى( کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى و بەرکەوتوانى چەکى کیمیاوى و تاقانەکانى جینۆساید) و چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ دابینکردنى ماف و ئیمتیازاتەکانیان بەپێى یاسا و ڕێنماییەکان.

زۆرترین خوێندراو