هه‌فته‌ی داهاتوو بایدن سه‌رۆكایه‌تی لوتكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات

18.09.2021
جەماوەر نیوز
له‌ میانی 76ـە‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست پێده‌كه‌ن، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، سه‌رۆكایه‌تی لوتكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌كات.
جێن ساكی، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: " جۆو بایدن له‌ میانی 17ـە‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كاندا سه‌رۆكایه‌تی لوتكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌كات كه‌ به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ 22ی ئه‌یلوودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ساكی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه،‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی فراوانكردنی هه‌وڵه‌كانه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و داوا له‌ به‌شداربووانیش ده‌كرێت له‌سه‌ر چوار بابه‌ت به‌ڵێن بده‌ن. به‌م پێیه‌ داوا له‌ نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌شدار ده‌كرێت زیاتر ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كار بهێنن، ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان و كه‌لوپه‌له‌ خۆپارێزییه‌كان زیاتر بكرێن و میكانیزمێكی ئابووری بۆ پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی به‌رده‌وام و چاودێریی كردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بخرێنه‌ روو.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ