ئه‌مریكا زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار كۆچبه‌ر وه‌رده‌گرێت

09.10.2021
جەماوەر نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی دارایی 2022 پێشوازی لە وەرگرتنی 125 هەزار کۆچبەر دەکات.
ئەنتۆنی بلنکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جەختی لە پابەندی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ پێشوازی کردن لە وەرگرتنی 125 هەزار کۆچبەر بۆ ساڵی دارایی 2022 دەکاتەوە.
باسی لەوەشکردوە ویلایەتە یەكگرتووەكان هەوڵ بۆ بەهێزكردنی سەقامگیری لەو ناوچانە دەدات كە بەدەست گرفتەوە دەناڵێنن و ڕونیشیكردەوە، لە ساڵی 2020دا ئەمریكا زیاتر لە 10ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری وەك هاوكاریی مرۆیی پێشكەشكردووە، كە بەشێكی بۆ كۆچبەران بووە.


زۆرترین خوێندراو