پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌ عێراق و هه‌رێم کۆتایى هات ریژه‌ى به‌شداربوان وه‌ک پێویست نه‌بووه‌

10.10.2021
جەماوەر نیوز
کاتژمێر 6 ى ئێواره‌ له‌ سه‌رانسه‌رى عێراق پرۆسه‌ى ده‌نگدان کۆتایى هات و ئامێره‌کانى ده‌نگدان به‌شێوه‌ى ئۆتۆماتیکى کوژانه‌وه‌ و کۆتایى به‌ پرۆسه‌که‌ هات.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ کاتژمێر 7 ى سه‌رله‌به‌یانى بنکه‌کانى ده‌نگدان به‌ڕوى هاوڵاتیان کرانه‌وه‌پرۆسه‌که‌ تاکاتژمێر 6 ى ئێواره‌ به‌رده‌وام بوو ،تائێستا ئامارى رێژه‌ى به‌شداریى کردنى ده‌نگده‌ران به‌ فه‌رمى بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ى تاوه‌کو ئێستا بڵاوکراونه‌ته‌وه‌ رێژه‌ى به‌شداریى کردنى هاونیشتمانیانى عێراق له‌ پرۆسه‌که‌دا که‌م بووه‌ له‌ئاستى چاوه‌ڕوانى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌کان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ به‌شداربووه‌کانى پرۆسه‌که‌دا نه‌بووه‌.

به‌پێى ئامارى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌کان، بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ ٦٨ وڵاتى جیهانه‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌زار و ٧٠٠ چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى که‌ ٨٠٠ که‌سیان چاودێرى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بوون و ٧٥ هه‌زار چاودێرى ناوخۆییش چاودێرى پرۆسه‌که‌یان کرد.

زۆرترین خوێندراو