كۆمسیۆن: جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان 100% وەك جیاكردنەوەی ئەلكترۆنی بووە

11.10.2021
جەماوەر نیوز
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە، جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان، 100% وەكو جیاكردنەوەی ئەلكترۆنی بووە.
جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگه‌یاند جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی 100% وەك جیاكردنەوەی ئەلكترۆنی دەنگەكان بووە.
وتەبێژەكەی كۆمسیۆن رونیشیكردووەتەوە، لە سەرجەم ئەو وێستگانەی دەست نیشان كران بۆ جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان، هەمان ئەنجامی جیاكردنەوەی ئەلكترۆنی هەبووە.
رۆژی یەكشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.

زۆرترین خوێندراو