سه‌در و حه‌كیم كۆده‌بنه‌وه‌

19.10.2021
جەماوەر نیوز
لە بەغدا هەریەکە لە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر و عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمە کۆبوونەوە بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.
جاسم بەخاتی، ئەندامی ڕەوتی حیکمە راگەیاند کۆبوونەوەکە بە ئامانجی نزیککردنەوەی بۆچوونەکان و کەمکردنەوەی بۆشایی نێوان هێزەکان و گەیشتن بە خاڵی هاوبەش بووە.
ناوبراو وتیشی تاوەکو ئێستا زانیاری نییە لەسەر ئەوەی کۆبوونەوەکە هیچ رێککەوتنێکی فەرمیی لێکەوتووەتەوە یاخود نا، بەڵام ئەوە روونە کە بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکانە لەپێناو پێکهێنانی فراکسیۆنی گەورەی پەرلەماندا.




رۆژی 8 و 10ی تشرینی یەکەمی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەچوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەندێک لە لایەنەکانی شیعە بەدڵیان نەبوو و خۆپێشاندانیان لە دژی دەستپێکردووە.

زۆرترین خوێندراو