بۆچی هەندێک منداڵ لە ماوەی مانگێکدا دوو بۆ سێجار توشی ئەم پەتای کۆکەو هەڵامەتە ئەبن؟

29.10.2021
جەماوەر نیوز

بۆچی هەندێک منداڵ هەیە زۆربەی کات کۆکەو خیزەی سنگیان هەیە؟
بەهۆی داخستنی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەکان لە دوو ساڵی ڕابردوودا کەمترین منداڵ تووشی پەتای وەرزی و کۆڕۆنا بووبوون،بۆیە کەمترین منداڵ بەرگریان بۆ درووست بووبوو،لەبەر ئەوەی ئەو ڤایرۆسانەی پەتای وەرزی درووست ئەکەن ژمارەیان زۆرترە لە دووسەد جۆر ڤایرۆس ،لەئەگەری تووش نەبوونیان بە ڤایرۆس و درووست نەبوونی بەرگری ئەگەری تووشبوونیان زیاتر ئەبێت.
یەکێک لە هۆکاری تر ئەوەیە تا ئێستا باران نەباریوەو ئاووهەوا ووشکە،بۆیە ئەگەری تووشبوون زیاترە.
بۆچی هەندێک منداڵ زۆربەی کات کۆکە و خیزەی سنگیان هەیە؟
ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەشێک لە منداڵان سنگیان هەستیارە ، بۆیە کاتێک تووشی پەتایەک ئەبن زۆر درەنگ چاک ئەبنەوە،بەردەوام کۆکەو خیزەی سنگیان هەیە،تا لەو ڤایروسە ڕزگاریان ئەبێت ،تووشی ڤایرۆسێکی تر ئەبن،واتە ئەگەر منداڵێکی تر بە سێ ڕۆژ نیشانەی پەتاکەیان نەمێنێت ،ئەوە منداڵانە هەندێکجار دوو بۆ سێ هەفتە کۆکە و خیزەی سنگیان ئەبێت.


د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان.

زۆرترین خوێندراو