ئەوانه‌ی جوبی لوتیان هەیە ئەم ڕێنمایانە جێبه‌جێ بکەن

06.11.2021
جەماوەر نیوز
د. ڕێژین مه‌هدی
1. هەرگیز راستەوخۆ لە كەشێكی گەرمەوە مەچۆرە كەشێكی ساردەوە یاخود بە پێچەوانەوە.
2. بەكارهێنانی دەرمانە دژە هەوكردنەكان كەمبكەرەوە.
3. هەوڵبدە لە كاتی خەوتن سەرت كەمێك بەرزتر بێت لە لەشت.
4. ئاو زۆر بخۆرەوە یارمەتی شێداربوونی جەستەت دەدات.
5. ئەو خۆراكانە بخۆ كە ڤیتامین C زۆر تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەكات و هەوكردن كەمدەكاتەوە.
سەرچاوە خۆراكییەكانی ڤیتامین C ئەمانەن: كیوی، لیمۆ، پرتەقال، لالەنگی، میوەی پاپایاPapaya، شیری گوێزی هیندی، شلیک ، سپێناغ، كولەكەی زەرد، یان زستانە، برۆكۆلی، قەرنابیت، بیبەری سەوز و سوور، كەلەرم، پەتاتەی شیرین، پەتاتەی سپی، تەماتە.
6. دووركەوتنەوە لە بۆنی ماددە كیمیاییەكان بەتایبەت پاككەرەوەكانی ناو ماڵ.
7. خۆپاراستن لە دڵەڕاوكێ.

زۆرترین خوێندراو