ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە "جەژنی سوپاسگوزاری"دا، بڕیای لێخۆشبوونی بۆ دوو قەل "پینوباتر و جیڵی" دەرکرد.
جەژنی سوپاسگوزاریی بۆنەیەکی ساڵانەیە و وەك نەریتێکی باو سەرۆکی ئەمریکا لە یەکێك لەو دوو قەلە خۆش دەبێت کە پێشکەشی دەکرێن، بەڵام بایدن بڕیایر دا هیچیان سەرنەبڕن و بگەڕێنرێنەوە بۆ کێڵگەی پەلەوەر لە ویلایەتی ئێندیانا.
قەل خواردن لە ئەمریكا لەرۆژی پێنج شەممەی چوارەم هەفتەی مانگی نۆڤێمبەری هەموو ساڵێك دەستپێدەکات كە بە رۆژی جەژنی سوپاسگوزاری (سانكسگیڤن)
ناسراوە. جەژنەکە مێژوویەكی سەیر و جەنجاڵی هەیە، لەنێوان هەقیقەت و خەیاڵدا گیریخواردووە، بەڵام بۆتە جەژنێك كە ئەمریكییەكان شانازی گەورەی پێوە دەكەن و رۆژی پێنج شەممە و هەینی بە دوایدا پشووی رەسمییە لەسەرانسەری ئەمریكا.
بنەچەی رۆژەكە بریتییە لە سوپاسگوزاری بۆ
خودا بۆ ئەو نیعمەتەی هەیە بۆ ئینسان، نمونە وەك سەركەوتن لەجەنگ و نەبوونی
برسێتی و تێنیوێتی، هەندێك دەڵێن كاتێك ئینگلیزەكان ساڵی 1691، لەرێگەی
دەریاوە 38 كەسیان گەیشتۆتە ناو خاكی ئەمریكا، سوپاسگوزاری خودایان كردووە
كە بەسەلامەتی گەیشتوون، لەمەوە سەدە دوای سەدە جەژنەكە گەشەی پێدراوە،
هونەرمەندی نیگاركێشی ئەمركی (جێیان فێریس) بە تابلۆیەكی زەیتی یەكەم جەژنی
سوپاسگوزاری بۆ ساڵی 1621 دەگێڕێتەوە.
لە ساڵی 1621، كۆلۆنیال بیلایمۆس و
هیندییە وامبانۆگ پێكەوە جەژنی پێگەیشتنی بەروبوومی دانەوێڵە لە وەرزی
پایزدا دەكەنەوە، وەك سوپاسگوزارییەك بۆ خودا، ئەمەش دەبێتە یەكەم جەژنی
سوپاسگوزاری لەسەردەمی كۆلۆنیالیزمدا.
جەژنەكە ریتمێكی سەیری لە ژیانی
ئەمریكییەكان وەرگرتووە، دیفید لیونارت لە رۆژنامەی زە نیویۆرك تایمز لە
چاپی 26 نۆڤێمبەر نوسیویەتی:"پێویستە لە جەژنی سوپاسگوزاریدا، مۆبایل و
لاپتۆب و هەموو ئامێرەكانی ماڵەكانمان بكوژێنینەوە و گرنگی بە پەیوەندییە
كۆمەڵایەتییەكانمان بدەین و كۆبوونەوەی ئەو شەوەی خزم و كەسەكانمان بەهەند
وەرگرین".
دیاریكردنی چوارەم پێنج شەممەی هەفتەی
چوارەم بۆ جەژنەكە لەسەر دەستی سەرۆك فرانكلین رۆزفیلد لەساڵی 1939 دیایكرا
و 1941 كۆنگرێس رەزامەندی لەسەر دەربڕی.
لەگەڵ ئەمریكییەكان، كەنەدییەكانیش جەژنەكە ئەكەنەوە، بەڵام جەژنەكەی ئەوان لە مانگی ئۆكتۆبەردایە.
بەدەر لەمانە ماوەی چەند ساڵێكە
سەرۆكەكانی ئەمریكا لە رۆژی جەژنی سوپاسگوزاریدا، قەل دەهێنرێتە كۆشكی
سپییەوە بۆیان و نمایش لەو رۆژەدا دەكرێت. ئەم گۆڕانكارییە لەسەر دەستی
جۆرج دەبلیو بۆش كرا، كە بۆ یەكەمین جار قەلێكی نمایش كرد لە كۆشكی سپیدا
وەك رەمزێك بۆ چەژنی سوپاسگوزاری.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052