حزبی سۆسیالیست پشتیوانی له‌ خوێندكاران ده‌كات

23.11.2021
جەماوەر نیوز

خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگا داوا ده‌كه‌ن ده‌رماڵه‌یان بۆ بگه‌ڕینرێته‌وه‌ و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پشتیوانی له‌ داوا ڕه‌واكانی خوێندكاران ده‌كات.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا حزبی سۆسیالیست بڵاویكرده‌وه‌ "لەگەڵ مافە رەواکانی خوێندکارانین و داوا دەکەین حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەبری بەکارھێنانی توندوتیژی و گوێنەگرتن لە داواکانی خوێندکاران، هەوڵ بدەن بەدەم داواکاریەکانی خوێندکارانەوە بچن و دەرماڵە و پێداویستیەکانی خوێندنیان بۆ دابین بکەن".

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی حزبی سۆسیالیست:

حزبی سۆسالیست پشتگیری داوا ڕەواکانی خوێندکاران دەکات
‎ڕۆژی دووشەمە ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا بەمەستی دابینکردنی دەرماڵەی خوێندن ڕژانە سەرشەقامەکان و پڕۆسەی خوێندنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاگرت ، هاوکات بەھۆی خۆپیشاندان بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان روبەڕووی توندوتیژی و ئازاردان بوونەوە و ژمارەیەکیان دەستگیرکران.
‎ئێمە لە کاتێکدا لەگەڵ مافە رەواکانی خوێندکارانین و داوا دەکەین حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەبری بەکارھێنانی توندوتیژی و گوێنەگرتن لە داواکانی خوێندکاران، هەوڵ بدەن بەدەم داواکاریەکانی خوێندکارانەوە بچن و دەرماڵە و پێداویستیەکانی خوێندنیان بۆ دابین بکەن.
‎ئەرکی ھێزە ئەمنیەکانیشە مامەڵەیەکی تەندروست و مەدەنیانە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن و، ھاوکاری ئارامی و ئاسایشی شارەکان و پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران بن.
‎حزبی سۆسیالست دیمۆکراتی کوردستان
‎٢٢ی١١ی


زۆرترین خوێندراو