جەماوەر نیوز
لە گوندی گوڵەخانەی دەڤەری شارەزوور محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە ئاغای شوشتەری، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و شاندی یاوەری كرد.
هەر لەو دیدارەدا محەمەد حاجی مەحمود باسی لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتەکانی عێراق بە تایبەت لەدوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کرد، بەگرنگیەوە گفتوگۆ لە سەر پرسی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق كرا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو.