جەماوەر نیوز
ڕۆژی چوار شهممه24ی تشرینی دووهمی 2021 ههڤاڵ شادومان رۆستهم، نوێنهری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له سوید بهشداری لە یادی ٣٠ ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی SWEDO ی سویدی كرد.
پێشتر بە ناوی ڕێکخراوی قەندیل لە کوردستان خزمەتیان کردوە.
ئەمڕۆ جگەلە کوردستان و عێراق لە سوریا، ئەردەن و فەلەستین ئۆفیسیان هەیە و ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە خزمەتکردنی ئەو خەڵکانەی کەگیرۆدەن.
ههڤاڵ شادومان پەیامی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستانی گەیاند بە خاتوو کارینا ئەندەرسۆن، سەرۆکی ڕێکخراوەکە، جگە لە پیرۆزبایی گەرم لە خاتونی ئەندەرسۆن و ستافەکەی، پەیامەکە ڕۆڵی پڕ بایەخی سوێدۆ تێکۆشانەکەیان بۆ کورد و مرۆڤایەتی بەرز نرخاند. ڕێکخراوەکە لە ماوەی ٣٠ ساڵی تەمەنیدا ئامادەگیان هەبووە لە کوردستان و بونەتە مایەی ئارامی بۆ خەڵکانێکی زۆر کە لە دۆخێکی سەختدابون.