محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: هێزه‌كانی حزبی سۆسیالیست ئاماده‌ن بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان

28.11.2021
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه‌ "دوێنێ شەو بەرواری ۲٠۲۱/۱۱/۲۸ جارێکی تر هێزی داعش پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا لە ناوچەی کوڵەجۆ، بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگەی قارەمانی لیوای پێنجی هاوبەش سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەکانی ( ئیبراهیم بارام، ئیسماعیل محەمەد، ئەمین حسێن، نەبەرد سەعید و ئاراس سەمین ) شەهید دەکەن و ژمارەیەک پێشمەرگەش بریندار دەبێ و لە نێو بریندارەکاندا پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیست"،

ده‌قی په‌یامی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:

دوێنێ شەو بەرواری ۲٠۲۱/۱۱/۲۸ جارێکی تر هێزی داعش پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا لە ناوچەی کوڵەجۆ، بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگەی قارەمانی لیوای پێنجی هاوبەش سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەکانی ( ئیبراهیم بارام، ئیسماعیل محەمەد، ئەمین حسێن، نەبەرد سەعید و ئاراس سەمین ) شەهید دەکەن و ژمارەیەک پێشمەرگەش بریندار دەبێ و لە نێو بریندارەکاندا پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیست.
‎لە خوای گەورە داواکارین گیانی پاکی شەهیدانی ئەم پەلامار و هێرشە تیرۆریستییە بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و سەبووری و ئارامیش بە دڵی خێزان و که‌سوکاری شەهیدەکان ببه‌خشێت.
‎لەم بۆنە خەمناکەدا جگە لە هاوخەمی و هاودەنگی بۆ کەسوکاری شەهیدەکان و هیوای چاک بونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
‎دەخوازین هەرچی زوترە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕێکبخرێتەوە و بە شێوەیەکی دروست هێزی پێشمەرگەی بە تایبەت ئەو هێزانەی لە سەنگەری ڕووبەڕوو بونەوەدان پڕ چەک بکرێن و تەواوی پێداویستی و کۆمەک بکرێن و تاوەکو بە باشترین شێوە ڕووبەڕووی هێزی تیرۆریستی داعش ببێتەوە.
‎ئێمە تەئکید ئەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان.
‎سەربەرزی بۆ شەهیدانی دوێنێ شەوی پەلامارەکەی داعش و تێکڕای شەهیدانی کوردستان

‎لەگەڵ ڕێزمدا
‎محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۱/۱۱/۲۸
‎گوڵەخانە


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ