ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له به‌لجیکا دواى ماوه‌یه‌کى زۆر له په‌یڕه‌وکردنى یاساى قه‌ده‌غه‌کردنى چوونى خانمان به‌سه‌ر پۆشه‌وه بۆ ناو دادگاکان گۆانکارى تیدا ده‌کرێ
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى ناوه‌ندى ده‌رفه‌تى یه‌کسان که ناوه‌نده‌که‌ى له بڕۆکسله له دواى هۆشدارى لیژنه‌ى وه‌زیرانى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌ورووپا، به‌لجیکا ئه‌و مادده‌یه‌ى گۆڕی.
له ساڵى ٢٠١٨‌دا، خانمێکى باڵاپۆش به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێگه‌ى پێنه‌درا بچێته هۆڵى دادگایه‌کى به‌لجیکاوه، په‌ناى برده به‌ر دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌ورووپا.
دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌ورووپا، ئیدانه‌ى به‌لجیکاى کرد به‌هۆى جێبه‌جێکردنى مادده‌ى ٧٥٩ى یاساى سزاکان و ئاماژه‌ى به‌وه کرد که ئه‌وه پێشێلکردنى ئازادى ئایینییه.
به‌ڵام وه‌زاره‌تى دادى به‌لجیکا له‌برى گۆڕینى یاساکه نووسراوى ئاراسته‌ى دادگاکانى وڵاته‌که‌ى کرد و ئاگادارى کردنه‌وه له بڕیارى دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌ورووپا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى ناوه‌ندى ده‌رفه‌تى یه‌کساندا باس له‌وه کراوه که ناوه‌نده‌که له‌سه‌ر بابه‌ته‌که په‌ناى بردووه‌ته به‌ر لیژنه‌ى وه‌زیرانى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌ورووپا که به‌رپرسه له چاودێریکردنى جێبه‌جێکردن و جێبه‌جێ نه‌کردنى بڕیاره‌کانى دادگاى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌ورووپا و کارى کرد بۆ گۆڕینى یاساکه.
ئانادۆڵ
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052