ئایا ئۆتۆمبێل پێویستی بە گەرمکردن هەیە لە وەرزی زستاندا؟

27.12.2021
جەماوەر نیوز
ماڵپەڕی" کەندەیان درایڤەرس" باسی پرسی گەرمکردنی ئۆتۆمبێل دەکات لە زستاندا و ئاماژە بەوەدەدات، لەکۆندا ئۆتۆمبێلەکان پێویستیان بەوە بووە کە گەرم بکرێن پاشان لێبخوڕێن بەهۆی شێوازی دروستکردنەکەیانەوە، بەڵام ئەمە لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکاندا بەو جۆرە نیە.
لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکاندا تاکە هۆکار بۆ ئەوەی گەرم بکرێت تەنیا لەبەر چەور بوونی ناوەوەی بزوێنەرەکەیەتی، تەنها ٣٠ چرکەی دەوێت بۆ ئەوەی رۆنی بزوێنەرەکە سووڕی خۆی بکات بەناو ئۆتۆمبێلەکەدا، کە ئەمە روویدا ئیدی پارێزراوە بۆ لیخوڕین و هیچ گرفتێکی نابێت.
هەروەها بە پێچەوانەوە زۆر گەرمکردنی ئۆتۆمبێل لەبری سوود دەکرێت زیانی پێبگەیەنێت.

زۆرترین خوێندراو