جەماوەر نیوز
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی عێراق پێشبینی ده‌كات پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له ناوچه‌كانی باشوری عێراق لافاو دروست ببێت.
له پێشبینییه‌كانیدا بۆ چه‌ند رۆژی داهاتوو، كه‌شناسیی عێراق رایگه‌یاندوه "پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه‌كانی باشوری عێراق بارانێكی زۆر ببارێت، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌گه‌ری روودانی لافاو هه‌یه".
بۆناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شناسیی عێراق پێشبینیی بارانبارینی نه‌كردوه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی راگه‌یاندوه كه گۆڕانكاری له پله‌كانی گه‌رمادا روو نادات و به‌یانییه‌كه‌ی ته‌م دروست ده‌بێت.