سه‌در: میلیشیاكان شوێنیان بۆ نه‌ماوه‌

08.01.2022
جەماوەر نیوز
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێكدا باس لەوە دەكات، هیچ شوێنێك بۆ تائیفی و رەگەزپەرستی و میلیشیاكان نەماوە و هەمووان پێكەوە پشتگیری سوپا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان دەكەن و شیعە و كورد و سونە بەرگری لە مافەكانی یەكتر دەكەن.
سەدر لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ تاییفیەت و رەگەزپەرستی شوێنیان نابێتەوە، لە حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی، شیعە بەرگری لە مافەكانی كەمینەكان و سونە و كورد دەكات.
وتوشیەتی، هەروەها كورد بەرگری لە مافەكانی كەمینەكان و سونە و شیعە دەكات، سونە بەرگری لە مافەكانی كەمینەكان و شیعە و كورد دەكات، ئەمڕ گەندەڵی جێگەی نابێتەوە و سەرجەم تاییفەكان پاڵپشتی سەرخستنی چاكسازی دەكەن.
سەدر لە بەشێكی تری تویتەكەیدا رونیكردووەتەوە، میلیشیاكان شوێنیان نابێتەوە و هەمووان پشتگیری سوپا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان دەكەن، ئەمڕۆ ئێمە و گەل دەڵێین نەخێر بۆ پاشكۆیەتی، بڕیاری عیراقی، شیعی و سونی و كوردی و تورمانی و مەسیحی و فەیلی و شەبەكی و ئێزدی و سائیبی دەبێت.

زۆرترین خوێندراو