مالیكی به‌ سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

15.01.2022
جەماوەر نیوز
نووری مالیکی، لە کۆنگرەی 18مینی حزبەکەیدا جارێکی دیکە بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراقی هەڵبژێردرایەوە. 
رۆژی شەممە 15-01-2022 لە کۆنگرەی 18مینی حزبی دەعوەی ئیسلامی کە لە ژێر دروشمی "ناسنامەمان ئیسلامییە رووبەڕووی ئاڵەنگارییەکان دەبینەوە و نیشتمان بونیاد دەنێین" کارەکانی بەڕێوەدەچێت، جارێکی دیکە نووری مالیکی، بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامیی هەڵبژێردرایەوە.
حزبی دەعوەی ئیسلامی، پارتێکی سیاسی عێراقییە و یەکێک لە پارتە شیعییە سەرەکییەکانە، لە ساڵی 1957 دامەزراوە.
محەممەد باقر سەدر مەرجەعی ئایینی شیعەکان، یەکێک لە دیارترین دامەزرێنەرەکانی حزبەکە بوو، لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە لەسێدارەدرا. 
نووری مالیکی، دوو خول سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، لە 2006 تاوەکو 2014، لە ساڵی 2006وە ئەمینداری حزبی دەعوەیە، کاتێک شوێنی ئیبراهیم جەعفەری گرتەوە.

زۆرترین خوێندراو