جەماوەر نیوز
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له به‌رگی پێنجه‌می رۆژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌ڵێت: له رۆژی دوو شه‌ممه 1997/5/26 له قه‌لاچۆلان مام جه‌لال داوایلێكردم وتی عێراق دووژمنمانه و هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماری سه‌دی دوكان و ده‌ربه‌ندیخانمان لێده‌كا، به‌ڵكو هه‌وڵێك له‌گه‌ڵ عێراق بده‌یت و عێراقییه‌كان ببینیت ، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌ڵیت :منبش وتم باشه و ده‌ڕۆم بۆ به‌غدا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م بزانین چی ده‌بێت؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات : چوار شه‌ممه 1997/5/28 له‌گه‌ڵ برزۆ عه‌لی هه‌ژار و خه‌لیل سه‌عید چوینه چه‌مچه‌ماڵ وادیاربوو مام جه‌لال ئاگاداری بازگه‌كانی كردبوو كه‌س ڕاینهگرتین و له بازگه‌ی بانی مه‌قان عێراق به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیله‌وه هاتبوون مودیری ئه‌منی كه‌ركوك و موخابه‌رات و فیرقه و منزمهی شیمال و زۆری كه‌ش بوون به 4 ئۆمبیل له ڕێگه‌ی تكریت چوینه به‌غدا له سه‌ر دیجله بردیناینه خانوێك ، هه‌ستمكرد به‌عسییه‌كان حه‌زده‌كه‌ن بزانین پێش ئێمه پارتی له‌وێ بووه، وتیان ئازاد به‌رواری لێره بووه، وتم ئێمه بۆ 2 شت هاتووین:
1-ئێوه داواتان كردووه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌زیه‌ی كوردی .
2-ئێوه له ته‌له‌فیزیۆن هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر سه‌دی دوكان و دهربهندیخانتان كردووه بزانین چییه؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی پێشوازی لێكردین ناوی وه‌لی بوو مه‌سئولی شوعبه‌ی 3ی عێراق و 3 كه‌س ناویان مسته‌فا بوو وتیان وه‌زیری دیفاع لێره نییه تا ئه‌و دێته‌وه نوری فه‌یسه‌ڵ شاعیر وه‌زیری لاوان به وه‌كاله‌ت له وه‌زاره‌تی دیفاع بوو قسه‌مان كرد پاشان وتیان گه‌ر په‌له‌تانه مودیری موخابه‌رات ناوی عهبدولمانع عه‌بدولڕه‌شید برای تاهر عه‌بدولڕه‌شید بوو وا دیار بوو ئه‌و ئاگای له هه‌موو شتێك بوو وتی ئێوه له‌گه‌ڵ پارتی ڕێكه‌ون ئێمه هاوكاریتان ئه‌گه‌ین بۆ ده‌ركردنی یه‌كێتی نیشتیمانی و كوردستان ته‌سلیم به ئێوه و پارتی و ئه‌كه‌ین له وه‌ڵامدا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت : من وتم ئه‌و شتانه‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن به‌سه‌رچووه ئێوه ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت مه‌سه‌له‌ی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌بێت له‌گه‌ڵ پارتی یه‌كێتی و حزبی شیوعی و حزبی سۆسیالیست‌دا پێكه‌وه ڕێكبكه‌ون وه‌زعی ناوچه‌كه وایه كه‌س ناتوانێت به ته‌نها له‌گه‌ڵ عێراق ڕێكه‌وێت و ناشكرێت زۆر هه‌وڵیدا وتم شتی وانابێت قسه‌ی به مام جه‌لال وت منبش زۆر به توندی جوابم دایه‌وه وتی تۆ نوێنه‌ری جه‌لالیت یان حزبی سۆسیالیست؟ وتم من نوێنه‌ری كوردم و ڕاستی ئه‌وانتان پێده‌ڵێم ئه‌و قسانه زه‌ره‌ری خۆتانی تێدایه وتی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌یت وتم نا ڕاستیتان پێده‌ڵێم ، چونكه ئێوه ئه‌و تهجرهبهتان زۆر كردووه له 60كان و له‌و دوایه‌ش له 84 له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هاوپه‌یمان بوون وا ئێستا دژی مام جه‌لالن، وتی زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن وتم شتێكمان نییه زه‌ره‌ری لێبكه‌ین له داخا سه‌یری منی نه‌ده‌كرد ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵیدابوون هه‌مووی بێده‌نگ بوون، كاك به برزو به كوردی به هێواشی پێی وتم ئه‌و مه‌وزوعه بگۆڕه ده‌مانگرن یان ده‌مانكوژن وتم قسه به مامجه‌لال بڵێت یانی به منی ده‌ڵێت و قسه به كاك مه‌سعود بڵێت هه‌روه‌ها جوابی ده‌ده‌مه‌وه وتم با بمانگرن بێمنه‌تم چیان له ده‌ستدێت با بیكه‌ن.
ئه‌و ههرایهمان زۆری پێچوو ژووره‌كه بێده‌نگ بوو ، به‌و كه‌سه‌م وت كه له ڕێگه له‌گه‌ڵمان بوو وتم ئه‌گه‌ڕێمه‌وه با بڕۆین ، عهبدولمانع عه‌بدولڕه‌شید وتی ناڕه‌حه‌ت بویت وتم نا من ڕای خۆم هه‌یه وه‌ك كورد هاتووم تۆش ئازادی چۆن قسه ده‌كه‌یت هه‌وڵی ده‌دا هێورم بكاته‌وه وتی ئه‌و جێگایانه‌ی ئه‌مریكا لێداوه له ناو به‌غدا وه‌زاره‌تی زه‌راعه و چه‌ند جێگایه‌كی كه باسكرد وتی چاكمانكردۆتهوه و حه‌زده‌كه‌م جه‌وله‌یه‌كی ناو شار بكه‌ن و بیبینن وتم مه‌جالم نابێت ئه‌گه‌ڕێمه‌وه به هێواشی وتی ئێوه كه‌سانی نیشتیمانپه‌روه‌رن ئێوه هه‌میشه ده‌رگاتان بۆ كراوه‌یه . وتی مه‌سه‌له‌ی خاڵی دووه‌م وتم وه‌زیری ئێوه هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه وتی نامه‌وێت دووبارهیكهمهوه با عاجز نه‌بی ئه‌و براده‌ره‌ی تۆ ئاوی ده‌ربه‌ندیخان و دوكانی گرتۆته‌وه هه‌رچی زه‌رعه‌تی ناوچه‌ی دیاله و وه‌سه‌تی عێراقه هه‌مووی وشك بووه و خوا قیوڵی ناكات وتم چیتان ده‌وێت؟ وتی ئاومان بۆ به‌رده‌نه‌وه وتم باشه وتی پێتده‌كرێت ؟ وتم به‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌بێت ئێوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی قسه بكه‌ن ، وتی چۆن؟ وتم داوا بكه‌ن وه‌فدێكی یه‌كێتی بێته به‌غدا و قسه بكه‌ن وتی جا چۆن؟ وتم باوه‌ڕناكه‌م پێویستتان به وه‌ساته‌ت هه‌بێت وتی تۆ ڕێكمان بخه وتم باشه دوو ڕۆژی كه وه‌فدی یه‌كێتی دێته لاتان وتی كێ دێت؟ وتم نازانم وتی ئاوه‌كه وتم سبه‌ی ئاوتان بۆ به‌ر ئه‌ده‌ینه‌وه دوو به‌یانی له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی ئاوه‌كه‌ش ده‌كات.
ئه‌مه له كاتێكدایه له ماوه‌ی ڕابردوو محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر فشاره‌كانی حكومه‌تی عێراق له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی بوودجه‌ی بڕین و داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كان و پێشێلكردنی ده‌ستوور و كارنه‌كردن به ده‌قه یاسایه‌كان و پیشیلكردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد وه‌ك كارتی فشار حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت كارتی ئاو گردتنهوه له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عێراق به‌كار بهێنێت.