جەماوەر نیوز
جۆ بایدن،سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرا کرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەربازانی ئەمریکی دەنێرێتە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەورووپا.
بایدن دوای سەردانەکەی بۆ شاری پیتسبرگ سەر بە ویلایەتی پەنسلڤانیا و لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ واشنتۆن، دەربارەی گرژییەکانی سەر سنووری رووسیا-ئۆکراینا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا دەربارەی ئەوەی کە "ئایا بڕیاریان داوە لەسەر ئەوەی کەی سەربازانی ئەمریکا بنێرنە رۆژهەڵاتی ئەورووپا؟" بایدن رایگەیاند "لە ئایندەیەکی نزیکدا سەربازانی ئەمریکی دەنێرینە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەورووپا".
پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، جۆن کیربی لە ٢٤ی کانوونی دووەمدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە دژ بە هەر رەوشێکی چاوەڕواننەکراو لە قەیرانی ئۆکراینا و پشتیوانی کردنی هێزی ناتۆ، هەشت هەزار و ٥٠٠ سەربازیان خستووەتە باری ئامادەباشییەوە.