ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ڕووسیا ده‌كات

19.02.2022
جەماوەر نیوز
لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە سەرۆکی ئۆکراینای راگەیاند، دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا رووسیا هێرشبکاتە سەر وڵاتەکەی، وتیشی، ئەمریکا بەو ئاسانییە مەیدانەکە بۆ رووسیا چۆڵ ناکات و کاردانەوەی تووندی بەرامبەر کارێکی لەو جۆرە دەبێت. 
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "بەیەکەوە رێکاری ئابووریمان ئامادەکردووە کە خێرا و کەمەرشکێن و یەکگرتوو دەبن. سزای دارایی و هەناردەکاری ئێجگار قورس دەسەپێنین. دامەزراوە دارایی و پیشەسازییە سەرەکییەکانی رووسیا دەکەینە ئامانج. ئەوانەی دەستیان تێدا هەیە، هەموو ئەوانەی هاوکاری دەکەن ئەوانەی هانی داگیرکارییەکە دەدەن، دەکەینە ئامانج."
بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی جیهان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا رایانگەیاند، هێرشبکرێتە سەر ئۆکراینا کاریگەرییەکەی بەشی زۆری سەر زەوی دەگرێتەوە. 
سەرکردەکان گومانیان لە نیازی ڤیلادیمیر پووتین نەماوە، بەڵام دوایین هەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لە شەڕێک تاقیدەکەنەوە کە جۆ بایدن بە شەڕێکی "مسۆگەر" ناوی دەبات. 

زۆرترین خوێندراو