جەماوەر نیوز
والى عه‌لی
پاریس پایته‌ختى فه‌ره‌نسایه‌و به شارى عیشق ناسراوه. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌کى سه‌رنجڕاکێشن سه‌باره‌ت به‌م شاره.
1638. روبه‌ره‌که‌ى 105 کیلۆمه‌ترو 400 مه‌ترى چوارگۆشه‌یه‌و دانیشتوانه‌که‌ى به‌گوێره‌ى ئامارى 2019، دوو ملیۆن و 161 هه‌زار که‌سه.
1639. له‌ساڵى 1940 کاتێک ئه‌م شاره که‌وته ژێر چنگى ئه‌ڵمانییه نازییه‌کان، سه‌ربازانى فه‌ره‌نسا کێبڵى ئاسانسوارهکهى تاوه‌رى ئیفڵیان بڕى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر نازییه‌کان بیانه‌وێت ئاڵاى خۆیانى تێدا به‌رزبکه‌نه‌وه، ناچاربن سه‌دان قادرمه به‌پێ ببڕن تا بگه‌نه لوتکه‌ى تاوه‌ره‌که.
1640. پێش ئه‌وه‌ى پاریس له‌چنگى نازییه‌کان رزگاربکرێت، ئه‌دۆڵف هیتله‌ر فه‌رمانیکرد به حاکمى سه‌ربازیى شاره‌که که تاوه‌رى ئیفڵ و چه‌ند شوێنێکى دیارى تر بڕوخێنێت، به‌ڵام حاکمه‌که ئه‌م فه‌رمانه راستهوخۆیهى رهتکردهووو له‌برى ئه‌وه خۆى راده‌ستى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان کرد‌و به‌مه‌ش تاوهرهکهى له‌فه‌وتان رزگارکرد.
1641. له‌ساڵى 1719 ده‌سه‌ڵاتداران رێگه‌یاندا به ئازادکردنى زیندانییانى ئه‌م شاره به مه‌رجێک هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ سۆزانیدا بکه‌ن و پێکه‌وه بڕۆن بۆ لویزیانا له ئه‌مه‌ریکا. ئه‌و که‌سانه‌ى به‌م مه‌رجه رازیدهبون، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره سۆزانییهکانیاندا پێکه‌وه زینجیردهکران و ده‌بران بۆ به‌نده‌ر.
1642. له‌کاتى ئابڵوقه‌دانى پاریس له‌لایه‌ن هێزه‌کانى شانشینى پرۆسیاوه له‌ساڵى 1870کان، ره‌وشى خۆراک له‌و شاره، هێنده خراپ بوو، که خه‌ڵکه‌که پاش سه‌ربڕینى هه‌موو ئاژه‌ڵه کێڵگه‌ییه‌کان و زینده‌وه‌ره ماڵییه‌کان، دواجار ناچاربون گیاندارانى باخچه‌ى ئاژه‌ڵانیش بکوژن.
1643. پاریس لهدهوروبهرى ساڵى 1900دا شۆسته‌ى جوڵاوى تێدا بووه‌و خێراییه‌که‌ى شه‌ش میل بووه له‌سه‌عاتێکدا.
1644. تا ساڵى 2013، خانمانى ئه‌م شاره به‌پێى یاسا بۆیان نه‌بوو که پانتۆڵ له‌پێبکه‌ن. به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا فه‌ره‌نسا ئه‌م قهدهغهکردنهى هه‌ڵوه‌شانده‌وه که بۆ ماوه‌ى 200 ساڵ به‌رده‌وام بوو.
1645. تا ساڵى 2015، به‌گوێره‌ى یاساى فه‌ره‌نسا، نانخانهکانى پاریس بۆیان نه‌بوو هه‌مویان پێکه‌وه پشوو وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ى که‌میى نان دروستنه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ى که له‌ڕابردودا بووه هۆکارێکى یارمه‌تیده‌ر بۆ هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى فه‌ره‌نسا، بۆیه نانه‌واخانه‌کان پێش کاتى پشووه‌کان پێکه‌وه کۆده‌بونه‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که کێیان له‌مانگى ته‌موزدا دوکانه‌که‌ى بکاته‌وه‌و کێیان له‌مانگى ئابدا بیکاته‌وه.
1646. پاریس مۆنۆمێتێکى به‌ناوبانگى تێدایه به‌ناوى که‌وانه‌ى سه‌رکه‌وتن. ئه‌میش کڵپهیهکى به‌رده‌وام نهکوژاوهى تێدایه، به‌درێژایى مێژوو تا ئێستا ته‌نها یه‌کجار ئه‌و کڵپه‌یه کوژێنراوه‌ته‌وه. ئه‌ویش له‌ساڵى 1998 بوو له‌کاتى مۆندیالى ئه‌و ساڵه‌دا که پاش ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا لهیاریى کۆتاییدا به‌رازیلى به‌زاند، چه‌ند هانده‌رێکى مه‌کسیکى سه‌رخۆش میزیانکرد به ئاگرهکهداو کوژاندیانه‌وه.
1647. زانکۆى پاریس بۆ ماوه‌ى 820 ساڵ هه‌بوو، له‌ساڵى 1150 بۆ 1970. به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا له‌ناوبرا له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى خوێندکارى شۆڕشگێێ بوو و له‌ئایارى 1968دا خه‌ریکبوو حکومه‌تى ئه‌و کاته‌ى وڵات، بڕوخێنێت.
1648. پاریس یه‌که‌م شارى ئه‌وروپییه که بۆ یه‌که‌مینجار که‌سێکى ره‌شپێست بووه‌ته سه‌رۆکى شاره‌وانییه‌که‌ی، ئه‌ویش ناوى سێڤهرریانۆ دى هێرێدیا بووه‌و له‌ساڵى 1879 بووه‌ته سه‌رۆکى شاره‌وانیى ئه‌و شاره.
1649. کاتێک گۆڕستانى بێتاوانان له پاریس گواسترایه‌وه بۆ شوێنێکى تر، پاشماوه‌ى مردووه‌کان که زۆربه‌یان بوبون به نیشتوى چه‌وری، له‌دروستکردنى مۆمدا به‌کارهێنرا.
1650. له‌شوێنه جیاکانى پاریس‌دا هه‌شت باڵه‌خانه‌ى هاوشێوه‌ى په‌یکه‌رى ئازادى هه‌یه. گه‌وره‌ترینیان دیارییه‌ک بوو که سێ ساڵ پاش ئه‌وه‌ى په‌یکه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌که به دیارى پێشکه‌ش به ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا کرا، وه‌ک دیارى پێشکه‌ش به حکومه‌تى فه‌ره‌نسا کراوه.
1651. له‌سه‌رده‌مى جه‌نگى جیهانیى دووه‌مدا، مزگه‌وتى گه‌وره له‌م شاره به رابه‌رایه‌تى زاناى جهزائیریى به‌ناوبانگ عه‌بدولقادر غهبریت، توانى ژیانى سه‌دان جوله‌که له‌چنگى نازییه‌کان رزگاربکات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى ده‌رهێنانى به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته‌و رێپێدانیان به خۆشاردنه‌وه له ژێرزه‌مینه‌کانى مزگه‌وته‌که‌دا.
1652. له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا پاریس باخچه‌یه‌کى ئاژه‌ڵانى لێبووه که پڕبووه له‌مرۆڤى ده‌ستگیرکراوى ناوچه داگیراوهکانى ده‌ست فه‌ره‌نسا له‌وانه: مه‌ده‌غه‌شقه‌ر، سودان، کۆنگۆ، تونس و مه‌غریب. زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن که‌س سه‌ردانى ئه‌م باخچه‌یه‌یان کردووه.
1653. ئه‌گه‌ر هه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کى پاریس راسته‌خۆ بڕوانێت به‌سه‌ر تاوه‌رى ئیفڵدا، ئه‌وا کرێکه‌ى دوو تا سێ ئه‌وه‌نده لهباڵهخانهکانى تر زیاتره.
1654. جۆره سیندرۆمێک هه‌یه به‌ناوى سیندۆرمى پاریس که تێکچونێکى ده‌رونییه‌و گه‌شتیاره ژاپۆنییه‌کان کاتێک بۆ یه‌که‌مین جار سه‌ردانى ئه‌م شاره‌یان کردووه، توشى شۆکێکى هێنده گه‌وره‌ى کلتورى بون که نه‌خۆشى خستون و توشى ئه‌م نه‌خۆشییه بون.
1655. ئه‌م شاره کڵێسه‌یه‌کى به‌ناوبانگى تێدایه به‌ناوى کڵێسه‌ى نۆتردام دى پاریس. دروستکردنى ئه‌م کڵێسه‌یه 87 ساڵى پێچووه (1163-1250).
سه‌رچاوه: کتێبى زانیاریخانه/ چاپى 26هه‌م/ والى عه‌لی/ زانیاریى ژماره هه‌زارو 638 بۆ 1655