جەماوەر نیوز
ئهمڕۆ دووشەممە 18ی نیسانی 2022 ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی، بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبووەوە تێیدا گوێ لە کار و دەستکەوتی ئەنجوومەنەکە فەرماندە ئەمنییەکانی وڵات گیرا و باسیان لە بەڕێوەچوونی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازی و ئەمنییانە کرد، کە دەکرێنە سەر شانەکانی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش بۆ لەنێوبردنیان.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، داوای لە دەزگا و هێزە ئەمنیەکان کرد، لەو پەڕی ئامادەباشیدابن، بۆ وەڵامدانەوەی خێرا و بەردەوامبن لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکانیان.
هەروەک کازمی داوایکرد هەوڵی هەواڵگری چڕبکرێتەوە و بەدواداچوون بکرێت بۆ هەڵتەکاندنی تیرۆر و باندەکانی ماددەی هۆشبەر، کازمی وتی: "زەبری تووندیان لێبسەرەوێنن و هەموو پیلانەکانیان پووچەڵ بکەنەوە، کە کار لەسەر تێکدانی ئاسایش و سەقامگری وڵات دەکەن".
بەپێی بروسکەیەکی دزەپێکراوی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هەموو هێزە ئەمنیەکان لە سوپا و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە ئاگادارکراونەتەوە، کە لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدابن، بەهۆی ئەوەی چەکدارانی داعش رایانگەیاندووە، دەست بە هێرشی تۆڵەکردنەوە بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان دەکەن.