جەماوەر نیوز
نزیک کاژێر 10ـی بەیانی ئهمڕۆ چوارشەممە 20ـی نیسانی 2022، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕاگیران.
جیهاد دیوان، وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ڕاگەیاند هۆکاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا خراپی دۆخی کەش و هەوا و خۆڵبارینە.
وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق وتیشی "هەرکاتێک کەش و هەوا باشبێتەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستپێدەکەنەوە."
ۆی عێراقدا".