ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ سه‌روی 104 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

10.05.2022
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سێشەممە 10ی ئایاری 2022 نرخەکانی نەوت بەهۆی نیگەرانی لە داخرانی شارە گەورەکانی چین وەک شانگهای و پەکین، هەروەها سسستبوونەوەی ئابووریی ئەو وڵاتە درێژەیان دا بە دابەزینە گەورەکەی رۆژی دووشەممە.
ئێستا نرخی نەوتی برێنت 1 دۆلار و 32 سەنت دابەزیوە و هەر بەرمیل بە 104 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 1 دۆلار و 42 سەنت دابەزی و بە 101 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

زۆرترین خوێندراو