جەماوەر نیوز
بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو پارەیەى لەبەردەستە بۆ مووچەى مانگى نیسانە و مووچەى مانگى ئازار لە داهاتى ناوخۆ دەدرێت.
عەبدولڕەحمان ساڵح، بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو پارەیەی ئێستا لەبەردەستماندایە و دابەشی دەكەین پارەی نەوتەو لە هەولێرەوە هاتووە بۆ موچەی مانگی نیسانە، ئەو پارەیە بۆ مانگی نیسانەو ناتوانین بۆ مانگی ئازاری خەرج بكەین چونكە موچەی مانگی ئازار لە داهاتی ناوخۆ دەدرێت.
وتیشى، بەشێك لە وەزارەتەكان موچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووەو بەشێكیشیان موچەی مانگی نیسانیان وەرگرتووە.
دوێنێ دوو شه‌ممه موچه‌ی مانگی نیسانی 2022ی ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی كرا‌و و تائیستاش فه‌رمانبه‌رانی ژماره‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌له‌بجه موچه‌ی مانگی ئازاریان وه‌رنه‌گرتووه.