جەماوەر نیوز
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وتاری لووتكه‌ی جیهانی كۆڤید19 رایگه‌یاند بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێویسته هه‌میشه لهكاردابین، ناكرێت كه‌مته‌رخه‌می تێدا بكه‌ین.
ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكادا پتر له ملیۆنێك كه‌س به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ ئه‌مه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بڕی 10 ملیار دۆلاری بۆ چاره‌سه‌رییه‌كان و ڤاكسینه‌كان دابینكرد.
له‌مباره‌یه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، جگه له هه‌ردوو كیشوه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كیشوه‌ری ئه‌فریقا، كۆڤید19 له كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه.
ته‌ندروستی جیهانی راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی راپۆرتی هه‌فتانه‌ی كۆرۆنا له جیهاندا، رێژه‌ی تووشبوون 3.5 ملیۆن كه‌سه، 25 هه‌زار كه‌سیش له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌م په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه به رێژه‌ی له سه‌دا 12 تا 25 كۆرۆنا كه‌مبووه‌ته‌وه.