جه‌ماوه‌رنیوز ناوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌

15.05.2022
جەماوەر نیوز
کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئه‌نجامدرا .
ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٥ی ئایاری 2022 له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایه‌تی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئه‌نجامدرا.
‎سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تیشکخرایه‌ سەر ئەو گۆڕانکاریانەی لە ئایندەدا ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە، هەروەها یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و خزمەتکردن و باشتر کردنی ژیان و
گوزەرانی خەڵکی کوردستان.
‎پاشان پڕۆسەی دەنگدان بە شێوەیەکی دیموکراسی و بە نهێنی دەستی پێکرد بۆ هەڵبژاردنی سیانزە کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
هەر یەک لە هەڤاڵان ئەحمەد محەمەد نوری، تانیا تاهیر جەلال، ڕزگار غەفور ڕەحیم، ڕەفعەت محەمەد ئەحمەد، ڕێبین محەمەد مەحمود، سادق محێدین جەباری، سەلاح عەلی حەمە ساڵح، فاتیح ڕەئوف ئەحمەد، فارس ڕەحمان حاجی، مەلا لوقمان لەتیف، محەمەد عەلی دۆڵاشی وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژردران.

زۆرترین خوێندراو