نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ 150 دۆلار

08.06.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 120 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا؛ هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 24 سەنت بەرزبووەوە و بە 119 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای تێرافیگۆرا، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی پەیوەست بە بازرگانیی نەوت، لەبارەی نرخەکانی نەوتەوە رایگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست، نرخی بەرمیلێک نەوت لە ئەمساڵدا بەرزدەبێتەوە بۆ 150 دۆلار.
بانکی جەی پی مۆرگانیش دەڵێت، قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی رووسیا بە بڕی رۆژانە 500 تاوەکو 700 هەزار بەرمیل کەمیکردووە لەبەر گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە.
لەلایەکی دیکەوە بانکی گۆڵدمان ساکس، رۆژی سێشەممە 7ی حوزەیران پێشبینییەکانی خۆی بۆ نرخی نەوت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نرخی نەوت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە جیهاندا، بووژانەوەی خواستی چین لەسەر نەوت و کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رووسیا.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ