ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
مه‌سعود بارزانی لەبارەی کشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند "رێز لە بڕیارەکەی سەماحەتی بەڕێز موقتەدا سەدر دەگرین و چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین."
مه‌سعود بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر راگه‌یاند، رێز له بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در ده‌گرین و چاودێری په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ین.
دوێنێ موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە رێگه‌ی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بارزانیییه‌وه کرد و هەردوولا بارودۆخی عێراق و دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیان تاوتوێکرد.
دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، داوای له كوتله‌ی سه‌در كردووه، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سه‌دری په‌سه‌ند كرد.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052