ڕۆژی شه‌ممه‌ پله‌ی گه‌رمای هه‌رێم به‌رزده‌بێته‌وه‌

16.06.2022
جەماوەر نیوز
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت کە بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشەممە رۆژی شەممە پلەی گەرما نزیکەی 5 بۆ 6 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە و دەشڵێت "رۆژ شەممە پلەی گەرما لە ئیدارەی گەرمیان بۆ سەرووی 45 پلە بەرزدەبێتەوە."
ئه‌مڕۆ پێن شه‌ممه‌ بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەگەڵ دەستپێکى هەفتەى داهاتوو رۆژى شەممە 18ی حوزه‌یرانی 2022 پێشبینى بەرزبوونەوەى بەرزترین پلەکانى گەرما بە نزیکەى 5 بۆ 6 پلە بە بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشەممە هەیە."
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە ئاماژە بەوە دەدات "لەگەڵ چالاکبوونى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمیی ساڵانە، شەپۆلێکى گەرما لە رۆژى شەممەوە کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە تەواوى ناوچەکەمان دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، "لە زۆربەى ناوچەکان بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەرووى 40 پلەى سیلیزى دەبێت."


زۆرترین خوێندراو