حه‌لبوسی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ڕاده‌گرێت

30.07.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ شەممە 30ی ته‌موزی 2022 محەمەد حەلبووسی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "ئێمە کاتێکی قورس و هەستیار بەڕێدەکەین، داوا لە هەمووان دەکەین بەوپەڕی بەرپرسیارێتی ڕاستگۆیانەی نیشتمانییەوە مامەڵە بکەن".
محەمەد حەلبووسی وتیشی: بەگوێرەی دەستور و ئەو دەسەڵاتەی هەیانە بڕیاردەدات بە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار.
حەلبووسی داوای لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کرد ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خۆپیشاندەران بگرێتەبەر.

زۆرترین خوێندراو