جەماوەر نیوز
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاند بارودۆخی عێراق بۆ خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت و سه‌دریش ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌وه گه‌وره‌تره کە ئه‌بینرێت و ئه‌بیسترێت
له‌و ماوەیه‌دا کێشه‌و ئاڵۆزی له‌عێراقی پڕئاشوبه زۆرتر‌و زۆرتر له‌به‌ریه‌ک ترازاندوەو بێسه‌ره‌وبه‌ری ڕووی له‌و عێراقه کردووە که به‌زۆر لکێنراوە به‌یه‌که‌وە، په‌ڕله‌مانیش بووە به جێگای گاڵته‌جاڕی وسوکایه‌تی پێکردن، ترسی ئه‌وه‌شم هه‌یه جارێکی‌تر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بڕۆنه‌وە ناو په‌رله‌مان و بڕیاری چاره‌نوسی عێراق بده‌ن. ئه‌وانه‌ی ناو په‌رله‌مان دەستیان بۆ شتێکی خه‌ته‌رو ترستاك بردووە ، ئه‌وه‌ش گۆڕینی ده‌ستوری عێراقه کەهه‌ر مادده و به‌ندێکی ده‌ستوری عێراق گه‌ر ده‌ستکاری بکرێت له دژی کورد‌و کوردستانە، ده‌ستور به‌ڕێکه‌وتن نوسراوه‌و ئه‌گه‌ر به ته‌وافق نەبێت نابێ و ناكرێت بگۆڕێت، هه‌رچه‌ندە له عێراق کار به ده‌ستور نەکراوەو ناکرێت و هه‌موو شتێک قابیلی گۆڕینه ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و کێشانە دادگای عه‌ره‌بی عێراقی و مصطفی کازمی لێی به‌رپرسیارن، دادگا به‌ربه‌ستێکی دانا کە حکومه‌ت دروستنه‌کرێت به‌بێ 220 ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئێستا هه‌مان بڕیار کە ڕێگر بوو له‌نێوان موقته‌داو پارتی و سوننه‌دا ، ئێستاش له‌به‌رده‌م چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیشدا ڕێگره بۆ دروستکردنی حکومەت کە ئیتارییه‌كان خۆیان به‌شێك بوون له دروستکردنی ئه‌وبه‌ربه‌سته‌ی 220 ئه‌ندام په‌رله‌مانه، به‌ربه‌ستێکی قورسه بۆ عێراقییه‌کان.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو بارودۆخی عێراق بۆ خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت و سه‌دریش ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌وه گه‌وره‌تره کە ئه‌بینرێت و ئه‌بیسترێت ، ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌ئێران و ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو ئه‌وروپاو سوننەكان بڵێت (من خاوه‌نی بڕیارم له عێراقدا و مه‌رجه‌عیه‌ت مافی سه‌ید موقته‌دا سه‌دره‌و شیعه‌ی عێراق جیا ده‌بێته‌وه‌و له ژێر مه‌رجه‌عیه‌تی قوم ده‌رده‌چێت و شیعه‌ی عه‌ره‌ب نه‌جه‌فه‌و سه‌ید موقته‌دایه) ئه‌وه‌ش به (چرای سه‌وزی ئه‌مه‌ریکا و ڕێنمایی بریتانیا و سه‌ردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و پاره‌ی سعودیه) ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رهه‌م هاتووه‌و به‌رده‌وامه.
بۆیه کورد نابێت به‌ده‌ستکاری ده‌ستور ڕازی ببێت و خۆشی بگلێنێت بەکێشه‌یه‌که‌وه که‌کیشه‌ی ئه‌و نیه.