وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در:كشانه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان سه‌پاندنی ئیراده‌ نییه‌

14.08.2022
جەماوەر نیوز
ساڵح محه‌مه‌د كه‌سایه‌تی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در كه‌ به‌ "وه‌زیری سه‌در" ناوده‌برێت له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "له‌ هه‌ڵبژاردنی رابردودا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گه‌وره‌ترین دۆڕاو بوو".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی ئابی 2022 ساڵح محەمەد له‌ په‌یامێكی حه‌وت خاڵیدا كه‌ ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردوه‌، رایگه‌یاندوه‌، "ئەوانەی خۆپیشاندانی چاکسازی ئاشتییانە بە سەپاندنی ئیرادە ناودەبەن، دەبێت بزانن کە ئەوە کێیە هەوڵی سەپاندنی ئیرادەی خۆی بەسەر ئەوانی دیکەدا دەدات".
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در به‌ چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی داوه‌ته‌وه‌:
دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، کە چوارچێوەی هەماهەنگی گەورەترین دۆڕاو بو تیایدا، لەبەردەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز مانگرتنیان راگەیاند.
ئایا لەکارخستنی پەرلەمان لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە سەپاندنی ئیرادە نییە؟.
کشانەوە لە هەڵبژاردن و دەستلەکارکێشانەوەی 73 پەرلەمانتار و لانیکەم 10 دەستپێشخەری بۆ چارەسەرکردنی ئەوەی کە ئێوە ناوتان ناوە "بنبەستی سیاسی" بەدڵنیاییەوە پەیوەندی بە سەپاندنی ئیرادەوە نیە.