عامری له‌گه‌ڵ بارزانی كۆده‌بێته‌وه‌

14.08.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.
دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 14ی ئابی 2022 شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بارزانی کۆدەبێتەوە، بڕیارە لەبارەی دۆخی عێراق و پێشهاتە سیاسییەکان گفتوگۆ بکەن.
مەدیحە مەکسوسی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح راگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا جگە لەوەی باسی پێکهێنانی حکومەت دەکەن و بەشێکی گفتوگۆکان بۆ گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کە بڕیارە چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێکیبهێنێت.
وتیشی، "سەردانەکە بۆ خستنەڕووی دەستپێشخەری نییە، چونکە هیچ دەستپێشخەرییەک نییە، بەڵکو بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی سیاسی و پێکهێنانی حکومەت."

زۆرترین خوێندراو