وه‌زیری دارایی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ دڵنیایی ده‌دات

14.08.2022
جەماوەر نیوز
وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەدات کە بەهۆی قەیرانی سیاسییەوە هیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دروست نابێت.
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاند ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە وەستانی دابەشکردنی مووچە یان دروستبوونی کێشە دەکەن بۆی، بەهۆی ئەوە قەیرانە سیاسییەی لە عێراق هەیە”.
وتیشی کاری دەوڵەت بەهۆی نەبوونی بودجەوە ناوەستێت، لەبەرئەوەی بودجەیەکی دیکەمان هەیە کە بودجەی 2021ـە، لەڕێگەیەوە دەتوانرێت خەرجییەکان کە بڕەکەی 100 بۆ 120 تریلیۆن دینارە تەرخانبکرێت.

زۆرترین خوێندراو