عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ شاندێكی ئافره‌تانی پارتی سۆسیال دیموكرات ده‌كات

14.08.2022
جەماوەر نیوز
کاتژمێر ١ى پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە 14ی ئابی 2022 عه‌بدوڵلا حاجی مه‌حمود، جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونى عادل مەلا ساڵح، ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى، پێشوازی كرد لە شاندێکى ئافرەتانى مەڵبەندى هەولێرى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان.
لە دیدارێکدا مامۆستا باهیر ساڵح، لێپرسراوى مەڵبەندى هەولێر ئامادەبوو، بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكرات و دەست بەکاربوونى ستافى نوێى مەڵبەندەوە پیرۆزبایی لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بەردەواممان بۆ خواستن.
لە بەشێکى ترى دیدارەکەدا ئاماژە کرا بەڕۆڵى ئافرەتانى پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە ڕابردوو ئێستادا .
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود هەموو پشتگیرى و پشتیوانییەکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان بۆ سەرجەم ستافى مەڵبەند و ڕێکخستنەکانی ئافرەتانى مەڵبەندى هەولێر دووپاتکردەوە.
لە کۆتاییدا پلان و بەرنامەى کارکردنى داهاتووش گفتوگۆى لەسەر کراو ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە بەڵێنیان دووپات کردەوە کە درێژە بەکار و تێکۆشانى خۆیان ئەدەن بۆ فراوانترکردنى ڕیزەکانى ڕێکخستن لە سنوورى مەڵبەندى هەولێر.

زۆرترین خوێندراو