نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌

17.08.2022
جەماوەر نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئابی 2022 دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخی نەوت رۆژی رابردوو دابەزی بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئەمڕۆ بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا روویداوە.
نرخی نەوتی برێنت 56 سەنت بەرزبووەوە و بە 92 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساس 62 سەنت بەرزبووەوە و بە 87 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ