ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هه‌تا نرخی نه‌وت به‌رزبێت هه‌رێم ده‌توانێت به بودجه‌ی خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌به‌غداد ببه‌ستێت موچه‌ی خه‌ڵک بدات.
فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق راگەیاند، به‌غداد له‌ساڵی ٢٠٢١ ته‌نها چوارجار ٢٠٠ ملیار دینارەکەی ناردووه بۆ هەرێم، هەروەها له‌ساڵی ٢٠٢٢ ته‌نها سێ جار ناردوویەتی.
دەشڵێت، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ٢٠٠ ملیاره کە كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، هه‌رێم توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی كۆتایی به بودجه‌ی خۆی موچه‌ی خه‌ڵک بدات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان چاكسازی بکات له‌بنه‌ڕه‌تدا پێویستییان به به‌غداد نابێت و خۆیان ده‌توانن پشت ببه‌ستن به‌خۆیان و موچه‌ی خه‌ڵكیش بده‌ن.
لەبارەی ئەوانەی لە ساڵی ٢٠٢١ دامەزراون، فازڵ نەبی وتی، دوای ٢٠٢١ كۆمه‌ڵێک خه‌ڵک دامه‌زرا ئه‌و خه‌ڵكانه (تخصیصات) یان نییه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی هه‌تا ساڵی ٢٠٢١ دامه‌زراون هیچ كێشه‌یان نییه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه له ٢٠٢١ دامه‌زراون له ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ هه‌ردووكیان كێشه‌ی مووچه‌یان بۆ دروست ده‌بێت.
لەبارەی ئەوەی ئایا حکومەتی کاربەڕێکار دەتوانێت ٢٠٠ ملیارەکە رەوانەی هەرێم بکات، فازڵ نەبی ئاشکرای کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی هه‌یه به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه حكومه‌ت مافی هه‌یه پشت ببه‌ستێت به بودجه‌ی ساڵی پێشووتر له‌و ساڵه‌ی كه بودجه‌ی نییه، به‌ڵام به‌مه‌رجێک ته‌نها دووشت ده‌توانێت خه‌رج بكات، یه‌كێكیان خه‌رجی ته‌شغیلی-به‌كاربردن ئه‌وه‌ی كه خه‌رج كراوه له‌ساڵی ٢٠٢١ ده‌توانێت ئه‌وه له ٢٠٢٢ خه‌رج بكات، دووه‌م، ئه‌و پرۆژانه‌ی كه به‌رده‌وامن، چونكه پرۆژه هه‌یه به ساڵێک ته‌واو نابێت پێویستی به دوو بۆ سێ ساڵه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052