سكاڵا له‌سه‌ر نوری مالیكی تۆمار ده‌كرێت

07.09.2022
جەماوەر نیوز
ڕه‌وتى سه‌در سكاڵا له‌سه‌ر نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا تۆمارده‌كات به‌هۆى ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگیه‌ دزه‌پێكراوانه‌ى له‌ماوه‌ی ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه‌.
نسار ڕوبه‌یعى ئه‌میندارى گشتى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سكاڵاى یاساییان له‌سه‌ر نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا تۆماركردوه‌ به‌هۆى تۆماره‌ ده‌نگیه‌كانى له‌مدواییه‌ بڵاوكرایه‌وه‌".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌سكاڵاكه‌دا داواى ده‌ستگیركردنى مالیكى‌و قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتكردنى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات لێكراوه‌.

زۆرترین خوێندراو