
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان و خۆجێییه‌كانی سوید، پارتی سۆسیال دیموكرات به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران مانگدالێنا ئاندێرسن یه‌كه‌م بووه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه حه‌وت ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌شدارییان كرد، پرۆسه‌ی ده‌نگدان كاتژمێر ٢٠:٠٠ به‌كاتی ناوخۆی وڵاته‌كه كۆتاییهات.
به‌پێی ئه‌و راپرسییانه‌ی كه له بنكه‌كانی ده‌نگدان ئه‌نجامدراون و ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی سوید SVT بڵاویكردوونه‌ته‌وه و فه‌رمی نیین، پارتی سۆسیال دیموكرات له بلۆكی چه‌پ توانیویه‌تی له‌سه‌دا ٢٩،٣ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت. پارته‌كانی دیكه‌ی هه‌مان بلۆك، پارتی سه‌وزه‌كان و ژینگه له‌سه‌دا ٥،٨ و پارتی چه‌پ له‌سه‌دا حه‌وتی ده‌نگه‌كانی بردووه‌ته‌وه. هاوكات پارتی ناوه‌ند كه به‌رله هه‌ڵبژاردن ئاشكرایكردبوو له بلۆكی راستدا نابێت و له‌گه‌ڵ بلۆكی چه‌پدا هه‌نگاو ده‌نێت، له‌سه‌دا ٧،٧ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن، پارتی پارێزگارانی میانڕه‌و، له‌سه‌دا ١٨،٨ی ده‌نگه‌كان و پارته‌كانی دیكه‌ی بلۆكه‌كه، پارتی لیبراڵ له‌سه‌دا ٤،٧ و پارتی كریستیان دیموكرات له‌سه‌دا ٥،٢ی ده‌نگه‌كانیان هێناوه.
پارتی دیموكراته‌كانی سوید كه خاوه‌نی بیروڕای راستڕه‌وی توندئاژۆیه، ده‌نگه‌كانی بۆ ٢٠،٥ له‌سه‌دا به‌رزكردووه‌ته‌وه. به‌وشێوه‌یه‌ش بووه‌ته دووه‌م گه‌وره‌ترین پارتی وڵاته‌كه. پارتی دیموكراته‌كانی سوید له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٨‌دا به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ١٨ی ده‌نگه‌كان، ببووه سێیه‌م پارتی وڵاته‌كه.
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان، پارته‌كانی بلۆكی راست، له‌سه‌دا ٤٩،٢ی ده‌نگه‌كان و پارته‌كانی بلۆكی چه‌پ كه له ئێستادا حكوومه‌تی كه‌مینه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، له‌سه‌دا ٤٩،٨ی ده‌نگه‌كانیان بردووه‌ته‌وه. له په‌رله‌ماندا كه بریتییه له ٣٤٩ كورسی، پارته‌كانی بلۆكی راست ١٧٣ كورسی و پارته‌كانی بلۆكی چه‌پ ١٧٦ كورسییان به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی ئه‌و نووسینانه‌ی له میدیای سویدیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌م ئه‌نجامه كۆتایی بێت، ئه‌وا پارتی سۆسیال دیموكرات به جیاوازییه‌كی كه‌م ده‌توانێت حكوومه‌ت پێكبهێنێت.
پێشبینی ده‌كرێت پارتی سۆسیال دیموكرات له‌گه‌ڵ پارتی ناوه‌ند، هه‌وڵی پێكهێنانی حكوومه‌تی كه‌مینه بده‌ن و ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن پارتی چه‌پ و پارتی سه‌وزه‌كان و ژینگه پشتیوانیی بكرێت.
هاوكات بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه پارتی پارێزگارانی میانڕه‌و كه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنه، له‌گه‌ڵ پارتی لیبراڵ و پارتی كریستیان دیموكراته‌كاندا، هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی كه‌مینه پێكبهێنێت و ئه‌م هه‌وڵه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته‌وه له‌لایه‌ن پارتی راستڕه‌وی دیموكراته‌كانی سویده‌وه پشتیوانیی بكرێت.
کورسیی پارتەکانی سوێد بەپێی ئەنجامی بەرایی:
پارتی سۆسیال دیموکرات: 108 کورسی
پارتی دیموکراتەکانی سوێد: 73 کورسی
پارتی مۆدێرەیت: 67 کورسی
پارتی چەپ: 24 کورسی
پارتی سەنتەر: 24 کورسی
پارتی کریستیان دیموکرات: 19 کورسی
پارتی سەوز: 18 کورسی
پارتی لیبراڵ: 16 کورسی
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052