لیژنەیەک بۆ نووسینەوەی کارنامەی حکومەتی نوێی پێکده‌هێنرێت

21.09.2022
جەماوەر نیوز
لیژنەیەکی 13 کەسی بۆ نووسینەوەی کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق پێکهێندراوە و ئەندامەکانی لە لایەنەکانی بەشدار بوو لە پەرلەمانی عێراق پێکهاتوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان پێنج ئەندامی لیژنەکە شیعەن لە چوارچێوەی هەماهەنگین، چوار سوننە کە ئەندامی عەزم و تەقەدومن بە کوتلەی سیادە ناسراون، چوار ئەندامی ئەو لیژنە کوردن دوو پارتی و دوو یەکێتی بریتین لە ( فواد حوسێن، بەنگین رێکانی، خالید شوانی، نزار ئامێدی). ئەم لیژنەیە وەک هەنگاوی سەرەتا کۆبوونەوەی خۆیان کردووە.
پارتی و یەکێتی بە یەک بەرنامە چوونەتە دانووستان و بەپێی زانیارییەکان پارتی و یەکێتی رێککەوتنیان لەنێواندا هەیە، بۆ ئەوەی  کاندیدێکی هاوبەش  بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەستنیشان بکەن، بەتایبەت ئەگەر جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار نەکرێتەوە.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند "ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە، بوودجەیە، بەهێزکردنی پێشمەرگەیە، جێبەجێکردنی ماددەی 140ـە، هەروەها دەرچوونی یاسای نەوت و گازە، لەگەڵ پرەنسیپەکانی تەوافق و تەوازن و شەراکەت".

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ