جەماوەر نیوز
ڕاوێژکارى سه‌رۆکایه‌تى ئۆکرانیا ده‌ڵێت ئه‌و ئۆکرانییانهى که یارمه‌تى ڕووسیایان داوه له به‌ڕێوه‌بردنى ڕیفراندۆمه‌کاندا له ناوچه داگیرکراوه‌کانى ئۆکرانیادا به‌مه‌به‌ستى لکاندنیان به ڕووسیاوه ڕووبه‌ڕووى تۆمه‌تى ناپاکى و لانیکه‌م 5 ساڵ زیندانیکردن ده‌بنه‌وه.
ڕاوێژکارى سه‌رۆکایه‌تى ئۆکرانیا میخایلۆ پۆدۆلیاک له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى بلیکى سویسرادا ووتى: " لیستى ناوى ئه‌و کهسانهمان لایه که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان تێوه‌گلاون."
وتیشى " ئێمه باس له سه‌دان هاوکار ده‌که‌ین، ئه‌وان به تۆمه‌تى ناپاکیکردن لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. ڕووبه‌ڕووى لانیکه‌م 5 ساڵ زیندانیکردن ده‌بنه‌وه."
ئاماژه‌شى به‌وه‌دا که‌ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ئۆکرانیا که ناچار کراون ده‌نگ بده‌ن سزا نادرێن. به‌رپرسانى ئۆکرانیا ئاماژه‌یان به‌وه داوه سندووقى ده‌نگدانه‌کان ماڵ به ماڵ گه‌ڕێندراوه و دانیشتوانى ناوچه‌کانیش ناچار کراون له‌به‌رده‌م هێزه‌کانى ئاسایشى سه‌ر به ڕووسیادا ده‌نگ بده‌ن.
مۆسکۆ ده‌یه‌وێت هه‌رێمه‌کانى خێرسۆن و لوهانسک و دۆنێتسک و زاپۆریژا زیاد بکاته سه‌ر خاکى ڕووسیا، که ده‌که‌ونه ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى ئۆکرانیاوه، ئه‌وه‌ش له سه‌دا 15 ى خاکى ئۆکرانیا ده‌کات.
هیچ کام له‌و هه‌رێمانه به ته‌واوه‌تى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕووسیادا نین و شه‌ڕه‌که به درێژایى به‌ره‌کانى پێشه‌وه به‌رده‌وامه، هێزه‌کانى ئۆکرانیاش ده‌ڵێن پێشڕه‌وى زیاترییان کردووه دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا له‌م مانگه‌دا هێزه‌کانى ڕووسیایان له هه‌رێمى خارکیڤ ناچار کرد بکشێنه‌وه.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا