له‌ باره‌ی دەستکاریکردنی بەهای دیناری عێراقی روونکردنەوە ده‌درێت

28.09.2022
جەماوەر نیوز
رایگەیاند، هیچ نیازێکیان نییە بۆ دەستکاریکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و دەشڵێت: چاپی نوێی دراوی عێراقی دەخەنە بازاڕەوە.
  ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئەیلوولی 2022 مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقە له‌میانەی بەشداریکردنی لە كۆڕبه‌ندی ئه‌لرافیده‌ین لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، کار لەسەر دەرکردنی چاپێکی نوێ دەکەن بە بەهاى 20 هەزار دینار، بە ئامانجی هاوسەنگی لەگەڵ پێداویستییەکان و هاوتاکردنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
سەبارە بە پرسی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی، مستەفا غالب لە کۆڕبەندەکەدا وتی: "لابردنی سفرەکان پێویستی بە دەرکردنی یاسایەک هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش رەشنووسی یاسایەک لەم بوارەدا لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ئامادەکراوە و پێشکەشی حکومەتی پێشوو کراوە".

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ