قه‌رز به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت

30.09.2022
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ هه‌ینى 30 ئه‌یلولی 2022 بانكى ڕافیده‌ین ڕایگه‌یاند، قه‌رزێكى نوێ به‌ هاووڵاتیانى عێراق ده‌ده‌ن بڕه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 150 ملیۆن دینارى عێراقى و بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت خانوى نیشته‌جێبوون بكڕن.
هه‌ر له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتوه‌، قه‌رزه‌كه‌ هه‌موو هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌گرێته‌وه‌.
پێشتریش بانكى ڕافیده‌ین ڕایگه‌یاندبوو قه‌رزى 50 ملیۆن دینارى ده‌ده‌نه‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى ده‌یانه‌وێت یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ خۆیان دروست بكه‌ن.

زۆرترین خوێندراو