جی حه‌وت دان بە لکاندنی ناوچەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر رووسیا نانێت

30.09.2022
جەماوەر نیوز
وڵاتانی G7 رایده‌گه‌یه‌نن، دان بە بڕیاری لکاندنی ناوچەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر رووسیا نانێین و دەشڵێن، "ئەو چوار هەرێمە خاکی ئۆکرانیان".
ئەمڕۆ دوای هەفتەیەک لە ئەنجامدانی ریفراندۆم، رووسیا واژووی لەسەر بەڵگەنامەی لکاندنی ناوچەکانی خیرسۆن، زاپۆریژیا، لوهانسک و دۆنێتسک کرد.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بە ئامادەبوونی سیناتۆر و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی لە کۆشکی کرێملن بە فەرمی لکاندنی ناوچەکانی رووسیای راگەیاند.
گرووپی وڵاتانی G7 لەوبارەیەوە وتیان: هەرگیز دان بە بڕیاری لکاندنی ناوچەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر رووسیا نانێین.
هەروەها گوتیشیان، "دان بەو ریفراندۆمە شەرمەزارکەرانەیەشدا نانێین، کە بە زۆری چەک کراوە".
وڵاتانی ئه‌ندام له‌ گروپی (G7) پێکهاتوون لە (ئەمەریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، کەنەدا، بەریتانیا و ئیتاڵیا).

زۆرترین خوێندراو