جەماوەر نیوز
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاره‌كانی رووسیا بۆ لكاندنی چوار هه‌رێمی ئۆكرانیا به وڵاته‌كه‌ی، به پێشێڵكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی30ی ئه‌یلوولی 2022 جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ رووسیا ئه‌نجامیدا "فێڵكردن و پێشێڵكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه".
بایدن رایگه‌یاندووه، مۆسكۆ به‌و كرده‌وه‌یه‌ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی "خستووته ژێر پێیه‌وه"
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئیدارهكهشی كردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به رێزگرتن له سنووری ئۆكرانیا هه‌روه‌كو چۆن له‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانیپێندراوه و رایگه‌یاندووه، واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی كه داگیركراوه.