جەماوەر نیوز
رۆژی هه‌یینی 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022 جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی (ئێم ئێس ئێن بی سی)ـی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند: هه‌ر چه‌نده تا ئێستا بڕیاری كۆتاییم نه‌داوه و خۆم یه‌كلایینه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌نیازم دووباره خۆم بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2024ـی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كاندید بكه‌مه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته 80 ساڵ و له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2024 ته‌مه‌نی ده‌بێته 82 ساڵ، باس له هه‌ڵوێستی هاوژینه‌كه‌ی ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌دای كاره‌كه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و بیرۆكه‌ی دووباره خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته و ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، هاوژینه‌كه‌ی پێی وایه وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا توانیویه‌تی كاری باش ئه‌نجامبدات، هه‌ر بۆیه پێویسته وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت.