پەتای كۆلێرا لە لوبنان بڵاودەبێتەوە

02.11.2022
جەماوەر نیوز
پەتای كۆلێرا زۆر بە خێرایی لە لوبنان بڵاودەبێتەوە و رێكخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداری لە بارودۆخی ئەو وڵاتە دەدات.
عەبدولناسر ئەبوبەكر نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بارودۆخی لوبنان لاوازە و ئەو وڵاتە بەدەست چەندین قەیرانەوە دەناڵێنێت ئەوەش بەهۆی تێكچوونی بارودۆخی سیاسی و ئابوریی كە ماوەیەكی زۆرە بەردەوامە.
ئەوەش هاتووە، هۆشداری دەدەن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا لەو وڵاتە كە بەشێوەیەكی خێرا بڵاودەبێتەوە و ژمارەی توشبووان روو لە زیادبوونە، تاوەكو ئێستا هەزار و 400 گومانلێكراو تۆمار كراون و 381 توشبوو پشتڕاست كراونەتەوە هەروەها 17 كەس گیانیان لەدەستداوە.
رێكخراوەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، كۆلێرا سەرەتا لە چەند ناوچەیەكی باكوری لوبنان بڵاوبووەوە بەڵام زۆر بە خێرایی ناوچەكانی تری گرتەوە و لە سەرجەم پارێزگاكان توشبوو تۆمار كراوە، تەندروستی جیهانیش 600 هەزار ڤاكسینی دابین كردووە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی زیاتر و لە هەوڵدایە بۆ دابینكردنی ڤاكسینی زیاتر.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ