سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ به‌رزده‌نرخێنێت

14.11.2022
جەماوەر نیوز
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەو ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان كۆبووه‌وە.
بەپێی راگەیەنراوێك، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان چاویكەوتوە بە ژمارەیەك ئەفسەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرۆكایەتی عیسا عەزیز، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە. 
لەو كۆبونەوەیەدا سودانی رایگەیاندوە، قارەمانی هێزی پێشمەرگە و قوربانیدانیان لەجەنگی دژی داعش بەرزدەنرخێنین و جەختیش لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە چارەنوسی عیراق یەكەو هەڕەشەكانیش گەورەن بۆیە روبەڕوبونەوەی ئەو هەڕەشانە پێویستی بەیەكڕیزی و هەماهەنگیەكی باش هەیە لەگەڵ ئەو بڕیارو راسپاردانەی حكومەتی فیدراڵ دەریاندەكات.
دووپاتیشیكردۆتەوە كە بەرنامەی وزاری حكومەت پێشكەشكردنی پاڵپشتیە بۆ دەزگا ئەمنی و هێزە چەكدارەكان بەهەموو جۆرەكانیەوە كە ئەركیان دابینكردنی ئارامی و سەقامگیری و بەرگریكردنە لەیەكپارچەیی خاكی وڵات.

زۆرترین خوێندراو